
سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینییهوه پهیامێكی ڕاگهیاند
سهرۆك بارزانی، پهیامێكی پیرۆزبایی بۆ هاتنی ساڵی نوێی زایینی ڕاگهیاند و هیوای خێروخۆشیی بۆ ههموو لایهك خواست.
ئهمڕۆ یهكشهممه 31/12/2023، سهرۆك بارزانی له پهیامێكی پیرۆزباییدا، ڕایگهیاند: بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.
له پهیامهكهیدا، سهرۆك بارزانی رایگهیاندووه: لەكاتێكدا بەرەو دەستپێكی ساڵی تازە دەڕۆین، كە ناوچەكە بە گشتی لەژێر هەڕەشەی ناسەقامگیری و نانەوەی قەیران و شەڕ و ئاژاوەدایە. پێویستە هەموو لایەك ئەوە باش بزانن گەلانی ناوچەكە، مافی خۆیانە بتوانن لە ئاسوودەیی و ئاشتی و دوور لە نكۆڵیكاریدا بژین و چیتر ناوچەكەمان بەرگەی كێشە و توندوتیژی و تیرۆر و ناسەقامگیری ناگرێت.
لەونێوەدا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئاساییش و ڕێگەگرتن لە فراوانبوونی قەیران و هەڕەشەكان لە ناوچەكەماندا، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و كار بە پابەندییەكانی بكات. لە ساڵی تازەدا ئەو چاوەڕوانییە لە حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەیە، كە بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پابەندبوون بە بنەماكانی دەستوور و بەرژەوەندیی گەلانی عێراق هەنگاو بنێت.
پەیامی گەلی كوردستانیش بۆ هەموو لایەك هەمیشە پەیامی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و چارەسەری بووە و ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و ئارامی و پێشكەوتن.
سهرۆك بارزانی هیواش دهخوازێ: ساڵی 2024 ساڵی كۆتاییهاتنی گرفتەكانی عێراق و ناوچەكەمان بێت و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق و گشت ناوچەكەمان بێتە دی.
311