
سهرۆك بارزانى پێشوازى لە فهرماندهی گشتیی هێزهكانی هاوپهیمانان لە عێراق و سوریا دەکات
ئەمڕۆ سێشهممه 9ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانى لە سەڵاحەددین پێشوازیی له جهنهراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فهرماندهی گشتیی هێزهكانی هاوپهیمانان له عێراق و سووریا و شاندی ياوهرى كرد.
لە دیدارەکەدا کە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ناوچەکە بە گشتی کرا.
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کرا و گرتنەبەری ڕێگەچارەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە گرنگ زانرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرنج خرایە سەر بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هەروەها جەخت لە بەردەوامیی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرایەوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
306