پەیاما نێچیرڤان بارزانی د سالڤەگەرا كیماباركرنا بالیسان ودەڤەرێن كوردستانێ
آرك نيوز... نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێما كوردستان پەیامەك د 36 ساڵا كیمیابارانكرنا خەڵك و خاك و سروشتا بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بڵاڤ كر. ناڤەروكا نامەیێ ئەڤه:
ئەمڕۆ 16ی نیسان، یادی 36 ساڵەی تاوانێكی دیكەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەكەینەوە كە كردییە دەسپێكی تاوانی سامناكی كیمیابارانكردنی خەڵكی سڤیلی كوردستان، ئەویش تاوانی كیمیابارانكردنی خەڵك و خاك و سروشتی جوانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتییە.
بەوپەڕی ڕێز و شكۆوە یادی شەهیدانی نەمری ئەو تاوانە دەكەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاكیاندا دادەنوێنین. سڵاو و ڕێز بۆ بەركەوتە و قوربانییانی ئەو كارەساتە دەنێرین كە ئەوسا ڕژێم ڕێگەی نەدا تیماریش بكرێن و لەگەڵ خێزان و كەسوكاریان ناچار بوون بەرگەی ئازار و مەینەتییەكی گەورە بگرن.
بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بەگشتی، هەمیشە مەڵبەندی خەبات و تێكۆشان و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداریی ڕژێم بوون، پێگە و شوێنی حەوانەوە و پشتیوانیی پێشمەرگە و شۆڕشەكانی كوردستان بوون، بۆیە وەك زۆر جاری دیكە، بەهاری ساڵی 1987 دیسان كەوتنەوە بەر شاڵاوی ڕەشی ڕژێم و كیمیاباران كران.
لەم یادەدا جەخت لە بایەخ و گرنگیپێدانی زیاتر و خزمەتكردنی باشتری ئەو ناوچەیه و خەڵكە نیشتمانپەروەرەكەی لە هەموو ڕوویەكەوه، دەكەینەوه. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدان و یادیان هەمیشە بە خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2023/4/16
310
