سەپاندنی سزای بەندکردن و قامچی بەسەر حامید حەیدەری، قارەمانی وەرزشی پرێس‌سینەی جیهان
سەپاندنی سزای بەندکردن و قامچی بەسەر حامید حەیدەری، قارەمانی وەرزشی پرێس‌سینەی جیهان

سەپاندنی سزای بەندکردن و قامچی بەسەر حامید حەیدەری، قارەمانی وەرزشی پرێس‌سینەی جیهان

Jan 14 2023

حامید حەیدەری، قارەمانی وەرزشی پرێس‌سینەی جیهان و خەڵکی خۆڕەم‌ئاوا و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی حکوومەت لە خۆڕەم‌ئاوا بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی بە دروستکردنی قەرەباڵغی و ئاژاوە" و "هاندانی خەڵک بۆ کردەوەی توندڕەوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"، سزای ١۵ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکردن و لێدانی ۶٠ قامچی، بەسەر ناوبراودا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەگوێرەی بڕیاری دادگای تاوانەکان لە شاری خۆڕەم‌ئاوا، حامێد حەیدەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری خۆڕەم‌ئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان، بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی بە دروستکردنی قەرەباڵغی و ئاژاوە" سزای ٧ مانگ و ١۶ ڕۆژ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ کردەوەی توندڕەوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"، سزای ١٧ مانگ و ١۶ ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ئەو بەڵگەیەی کە لە دەستین هەنگاودایە، بە نهێنی و لە بنکەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری خۆڕەم‌ئاوا سزای لێدانی ۶٠ قامچیی حامید حەیدەری، جێبەجێ دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی پێشووتری هەنگاو، ئەو وەرزشوانەی خەڵکی شاری خۆڕەم‌ئاوا کە براوەی میدالیای زێڕی پرێس‌سینەی کێبڕکێیە جیهانییەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ڕووسیایە، لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لەژێر گوشارە جەستەیی و دەروونییەکانی بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە خۆڕەم‌ئاوا بووە.

حامید حەیدەری، ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەقامی "جەلال"ی شاری خۆڕەم‌ئاوا هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک خۆپیشاندەر و ناڕازیی دیکە ڕفێندراون، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە و پاش حەفتەیەک بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە گواستراوەتەوە.

241