دەستبەسەرکرانی ژن و مێردێک لە دێولان
دەستبەسەرکرانی ژن و مێردێک لە دێولان

دەستبەسەرکرانی ژن و مێردێک لە دێولان

Jan 14 2023

شادی ئەمیری، چالاکی مەدەنی و خەڵکی دێولان دوای بانگکرانی لەلایەن دادگای ئەو شارە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن دوای چەند کاتژمێر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و هاوژینەکەی بە ناوی عەلی فەتحی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٤ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، شادی ئەمیری، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان، پاش سەردانیکردنی دادگای ئەو شارە، کە پێشتر لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی داوای لێ کرابوو سەردانی ئەو ناوەندە حکومەتییە بکات، دوای تێپەڕاندنی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە و دادگایی کران، چەند تۆمەتێک خرایە پاڵ ناوبراو و لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی فەتحی تەمەن ٣٥ ساڵ و هاوژینی شادی ئەمیری، کە بۆ بەدواداچوونی کاروباری هاوژینەکەی سەردانی دادگای کردبوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕفێندرا و چارەنووسی ناڕوونە.

هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی عەلی فەتحی لەبەردەستدا نییە.

192