سیناریۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە بۆ ڕفاندنی هاووڵاتییان
سیناریۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە بۆ ڕفاندنی هاووڵاتییان

سیناریۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە بۆ ڕفاندنی هاووڵاتییان

Jan 11 2023

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە، لە پیلانێکی لەپێشداڕێژراودا تەلەفۆنیان بۆ کامران محەممەدی کردووە و ناوبراویان بە بیانووی کارەکەی کێشاوە شوێنێکی دیاریکراو و ڕفاندوویانە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٩ی جەنیوەری ٢٠٢٢) کامران محەممەدی، خەڵکی گەڕەکی "حاجی‌ئاوا"ی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕێگەی تەڵەفۆنەوە پێوەندییان بەو هاووڵاتییەوە کردووە کە شارەزایی لە لووکەکێشیی بیناسازیی هەیە، بە بیانووی لوولەکێشییەوە بە کرێ دەستی زیاترەوە و کێشاویانە شوێنی دیاریکراو و پاشان ڕفاندوویانە.

لە کاتی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێ ئاکام ماوەتەوە.

153