ڕاگەیاندراوێک لە بەرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور بۆ ڕای گشتی

ڕاگەیاندراوێک لە بەرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور بۆ ڕای گشتی

Dec 16 2021

ارك نیوز.... ماوەی ٣ مانگە بە بڕیاری پەکەکە دوو خیوەت لە خاڵی سنووری سێمالکای نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان هەڵدراون و ڕۆژانە بە زۆرەملێ خەڵکێک تیایاندا کۆدەکرێتەوە و بە بەرزگردنەوەی ئاڵا و هێماکانی پەکەکە و دروشمدان دژ بە هەرێمی کوردستان هانیان دەدەن.

سەرەڕای هەموو شەڕفرۆشییەکانی پەکەکە ، بەڵام لە بەر بەرژەوەندی گشتی و ڕەچاوکردنی بارودۆخی خەڵکی خۆشەویستی ڕۆژئاوا، دانمان بە خۆماندا گرت و هیچ کاردانەوەیەکمان نیشان نەدا.

بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ ی ١٢ ، بەوە نەوەستان و بە زیاتر لە سەد کەسەوە و بەبەرچاوی خەڵک و ئاسایشی سێمالکا و بە مۆلەتۆڤ و بەرد و دار، لە ڕێگەی پردی نێوان پێشخابوور و سێمالکا، هێرشیان بەرەو خاڵی سنووری ئێمە لە پێشخابوور هێنا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەیاندا، ژمارەیەک پاسەوان بە سەختی بریندار بوون و جامەکانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی خاڵی سنوورشیان شکاند.

مەبەستی پەکەکە لەم کارە، تەنیا نانەوەی ئاژاوە و شێواندنی دۆخی هەرێمی کوردستان و ڕێگرییە لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان. پێشخابوور تاکە ڕێگەی هاتن و چوونی خوشک و برایانمانە لەوێ و ڕێگەی دابینکردنی قووتی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.

بۆیە پەکەکە بەم کارانە و داخستنی خاڵی سنووری پێشخابوور، مەبەستیانە زیان بە خەڵکی سڤیلی ڕۆژئاڤا بگەیەنن و هەر خۆشیان بەرپرسن لە وەستانی هاتوچۆ و داخستنی ئەم خاڵە سنوورییە .

شەوکەت بەربەهاری

بەرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور

772