ڕوونکرنەك ژ وەزارەتا ناڤخۆیا هەرێمی کوردستانێ

ڕوونکرنەك ژ وەزارەتا ناڤخۆیا هەرێمی کوردستانێ

Jul 20 2020

آرك نيوز... ڕوونکرنەك ژ وەزارەتا ناڤخۆیا هەرێمی کوردستانێ

دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە گوایا کەسێک بە ناوی ( دالیا مەحمود موسلیم ) لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە . بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ئاگادار بکەینەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە بەڵکو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی ڕاستیی بابەتەکە .

دالیا مەحمود موسلیم ناسراو بە (ڤیان شەڕڤان) دوای ئەوەی واز لە هێزەکانی یەپەژە دەهێنێت لە گەڵ چەکدارێکی دیکەی خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان بەناوی ( سەلام رەمەزان محەمەد ناسراو بە تولهەلدان ) کە لە ڕیزەکانی یەپەگەوە بووە، پەیوەندی خۆشەویستی دروست دەکەن و هەردووکیان بەیەکەوە بڕیاری وازهێنان دەدەن و ڕادەکەن. رەمەزان لە ڕۆژی 2020/7/9 بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێتەوە تورکیا و پاشان دالیا مەحمود ساڵح بۆ پەیوەندی کردن بە سەلام لە ڕۆژی 2020/7/14 بە قاچاخ دەچێتە تورکیا و دواتر لە شاری مێرسین خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا دەکات. بۆیە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە.

ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە و هاوبۆچوونەکانیان لە جیاتی تۆمەت بە خشینەوە، هەقە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە بۆچی خەڵک واز لە ڕیزەکانی ئەوان دەهێنێت و ئامادەن بۆ دەربازبوون لە هەڕەشەکانیان، لە ڕێگەی قاچاخ ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.

دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە دەردەبڕن. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشەش بە پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی رووی تێدەکەن و ئەم هەوڵە چەواشەکارانەیەش ،هیچ کاریگەرییەکی نابێت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی .

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
2020/7/20

509