مهسرور بارزانى: پێويسته حكومهتى عێراق لهسهر بنهماى هاوسهنگى و هاوبهشى راستهقينه دابمهزرێت
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراقی لەسەر بنەمای یەکڕیزی، هاوسەنگی و هابەشی راستەقینە دەکاتەوە.
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میرا ریکادێل، جێگری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرس کۆبوونەوە.
مەسرور بارزانی و میرا ریکادێڵ، جەختیان لەسەر تەواوکردنی شەڕی دژی داعش و بەردەوامی هاوبەشی لەگەڵ هێزهكانى پێشمهرگه و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا کردەوە.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق مەسرور بارزانی روونیکردەوە، هەرێمی کوردستان چاوی لە بەشداریکردنە لە حکومەتێک کە بنەماکانی یەکڕیزی، هاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینەی تێدا پارێزراو بێت، ئەمەش وەک داخوازییەکی گەلی کوردستان و بە پشت بەستن بە دەستوور.
هەروەها مەسرور بارزانی و ریکادێل باسیان لە پشتيوانى بەردەوامى هەرێمی کوردستانیان بۆ ئاوارەکان بە گشتی و کریستیان و ئێزدییەکان بەتایبەتی کرد، کە ئێستا بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ناوچەکە روویان لە ههرێمى کوردستان کردووە
ژ رووپهلا فهرمی یا بهرێز مهسروور بارزانی راوێژکارێ ئەنجوومەنا ئاسایشا هەرێما کوردستانێ
632
