سه‌رۆك بارزانی نامه‌یه‌ك سه‌رساغیێ ژ مالباتا مەلا محەمەد ئیمامی ره‌ شاند

سه‌رۆك بارزانی نامه‌یه‌ك سه‌رساغیێ ژ مالباتا مەلا محەمەد ئیمامی ره‌ شاند

Aug 31 2019

آرك نيوز .. بەبۆنەی کۆچی دوایی مەلا محەمەدی ئیمامی، کەسایەتیی ناوداری ئایینی و نیشتیمانپەروەری شاری سەقز، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی شاری سەقز، مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی ــمان پێ گەییشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو و خزم و کەسوکارتان دەکەم.

لە خوای گەورە داواکارم گیانی مامۆستا مەلا محەمەد بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.


انا للە وانا الیە راجعون


مەسعود بارزانی
٣١ـی٨ـی٢٠١٩

585