نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی چیك کرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/11/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان ڤیجیتال باڵیۆزی چیك له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی له عێراق و ماڵئاوایی، سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو.
له دیدارێكدا كه میخال سڤوبودا كونسووڵی چیك له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، ڤیجیتال سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگه‌كانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییه‌ی پێشكه‌شی كراوه له ماوه‌ی كاركردنی و هیوای به‌رده‌وامیی ئاسانكاری و هاوكاریی بۆ باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی خواست و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز ڤیجیتال له كاری نوێ‌دا خواست و ئاسانكاری و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كونسولخانه‌ی چیك له هه‌رێم و باڵیۆزی نوێیان له به‌غدا دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ چیك له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
381
