سه‌رۆك بارزانی لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک وەزیرەوە پێشوازی کرا
وەک چاوەڕوان دەکرا، سه‌رۆك مەسعوود بارزانی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و هادی عامری و ژمارەیەک وەزیری کابینەی عەبدولمەهدییەوە پێشوازی لێ کرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی به‌غدای کرد و وەک بڕیارە له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و چەندان سەرکردەی دیاری عێراقدا كۆ ده‌بێته‌وه.
سەرۆک بارزانی جیا له عادل عه‌بدول مه‌هدی لەگەڵ محه‌ممه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سائیروون و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق و نووری مالیكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌دا کۆ دەبێتەوە.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به سه‌ردانی بارزانی ده‌كات بۆ به‌غدا و پێی وایه كۆمه‌لێك پرسی گرنگ هه‌یه ده‌بێت به شێوه‌یه‌ی شه‌ڕاكه‌ت له‌نێوان هه‌ولیر و به‌غدا چاره بكرێن.
د.ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، ئامانج له سه‌ردانه‌كه پشتیوانییه بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و جه‌ختكردنه‌وەشە له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕاكه‌ت و کاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی به هه‌ڵواسراوی له‌نێوان هه‌ولیر و به‌غدادا ماونه‌ته‌وه".
بەگوتەی د.ڤیان سه‌بری، سەرۆک بارزانی چاوی به هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی سیاسیی دیكه‌ی عێراق کۆ دەبێتەوە كه گرینگن بۆ قۆناغی داهاتووی كوردستان و عێراق، جۆرێك که سه‌قامگیریی سیاسی دێنێته ئاراوه، تا له‌و رێگایه‌وه بڕ‌گه و مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن.
سیروان كاكه‌یی، په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، هه‌ڵوێستی بارزانی جێگر و نه‌گۆڕه، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و عێراقیش چاویان له هه‌نگاوه‌كانی بارزانییه.
کاکەیی گوتیشی " هه‌وڵه‌كانی دوای ریفراندۆم و داگیركاریی كه‌ركووك و گۆشه‌گیركردنی پارتی، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، رۆڵی بارزانییش زیاتر له پرسه‌كاندا ده‌ركه‌وت؛ بارزانی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی تێپه‌ڕاند، ئێستایش بۆ سڕینەوەی ئەو شوێنەوارە نەرێنیانە ده‌چێته به‌غدا كه سه‌رۆكوه‌زیرانی رابردووی عێراق ئه‌نجامی دا له دژی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك پێشێلكردنی ده‌ستوور و سزادانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بارزانی بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له عێراق و پرسی بودجه و كه‌ركووك و پێشمه‌رگه له گفتوگۆكانیدا روونی به‌لایه‌نی عێراق ده‌لێت كه له‌كوێدا ده‌بێت خاڵ بخرێته سه‌ر پیته‌كان، و كاتێكیش كوردستان ریفراندۆمی كردووه هه‌ر ئه‌و كات بارزانی باسی له‌وه كردووه كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا نابڕن به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆ، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت بۆ چاکكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵانه‌یه له رابردوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه كراوه.
374