سه‌رۆک بارزانی پیرۆزبایی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌کات

سه‌رۆک بارزانی پیرۆزبایی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌کات

Nov 19 2018

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.

هیوادارین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.

له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌خوازین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ ‌ ده‌رگه‌ی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌گشتی بکاته‌وه‌ و بێته‌ هۆی کۆتایهاتنی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان.

والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته

مه‌سعوود بارزانی


11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1440ی کۆچی

19 ی نۆڤەمبەری 2018ی زاینیی

503