نێچیرڤان بارزانى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر پیرۆز ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر پیرۆز ده‌كات

Nov 19 2018

له‌ په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د(د.خ)، پیرۆز كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ)، له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت. هیوادارم ئه‌م یاده‌ به ‌خێر و خۆشى بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌موو لایه‌ك بیكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێكى تر بۆ هه‌وڵدان و كاركردن له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتوور و گیانى ئاشته‌وایى و لێبورده‌یى و چه‌مكه‌ مرۆییه‌كان له‌ناو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق و جیهانى ئیسلامدا به‌گشتى.
دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو موسڵمانان پیرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/11/2018

542