مه‌سروور بارزانی مژارا په‌نابه‌ران ب  سه‌رۆكێ رێخستنا سه‌ماریتان پێرس گه‌نگه‌ش كر

مه‌سروور بارزانی مژارا په‌نابه‌ران ب سه‌رۆكێ رێخستنا سه‌ماریتان پێرس گه‌نگه‌ش كر

Nov 11 2018

ئەمڕۆ 11/11/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە گراهام فرانكلین سه‌رۆكی رێكخراوی سه‌ماریتان پێرس كرد.

لەو دیداره‌دا، كه‌ خالید جه‌مال ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئاینی مه‌سیحی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو،‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی مرۆیی ناوچه‌ رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش به‌گشتی و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی و فریاگوزارییه‌كان كرا .

مه‌سروور بارزانی سوپاسی فرانكلین گراهامی كرد بۆ دۆستایه‌تی دێرینی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و پێشكه‌شكردنی فریاگوزارییه‌ مرۆییه‌كان به‌و خێزانانه‌ی له‌ كه‌مپه‌كان ده‌ژین، كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ئاواره‌ بوونه‌. هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاسایش بۆ كه‌مینه‌ ئایینیه‌كان ئالوگۆڕكرا ، كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ زێد و ماڵی خۆیان.
به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وامیدان به‌و كلتووره‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

376