ناڕوونی چارەنووسی بەسیر ئەحمەدی، خوێندکاری خەڵکی پاوە، لەدوای ڕفاندنی
ناڕوونی چارەنووسی بەسیر ئەحمەدی، خوێندکاری خەڵکی پاوە، لەدوای ڕفاندنی

ناڕوونی چارەنووسی بەسیر ئەحمەدی، خوێندکاری خەڵکی پاوە، لەدوای ڕفاندنی

Jan 14 2023

بەسیر ئەحمەدی، خوێندکاری قۆناغی دکتۆرای زانکۆی زانست و پیشەی تاران، دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە تاران، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣) بەسیر ئەحمەدی، خەڵکی پاوە لە شاری تاران لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.

ئەم خوێندکارەی قۆناغی دکتۆرای بەشی ئەندازیاری کارەبای زانکۆی زانست و پیشەی تاران، لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن، پلەی باڵای بەدەست هێناوە.

سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم خوێندکارە لەبەردەستدا نییە.

233