ناڕوونی چارەنووسیی لاوێکی دێهلۆڕانی پاش تێپەڕبوونی چوار مانگ لە دەستبەسەربوونی
ناڕوونی چارەنووسیی لاوێکی دێهلۆڕانی پاش تێپەڕبوونی چوار مانگ لە دەستبەسەربوونی

ناڕوونی چارەنووسیی لاوێکی دێهلۆڕانی پاش تێپەڕبوونی چوار مانگ لە دەستبەسەربوونی

Jan 09 2023

ئەمین داوەری، لاوی خەڵکی شاری دێلۆڕان (دێهلۆڕان) سەر بە پارێزگای ئیلام، وێڕای تێپەڕبوونی چوار مانگ لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوون و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا سەرەڕای ئەوەی کە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردستدا نییە، تاکوو ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر، بێبەری و بێبەش کراوە.

ئەمین داوەری، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە حکوومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی هەنگاو، نەبوونی مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، مۆڵەت نەدانی چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە وەک ڕێگەیەکی گوشار بۆ سەر ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە بەکار دەهێنرێن.

122