فەرزانە سەیدی، خوێندکاری خەڵکی ئیلام، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا
فەرزانە سەیدی، خوێندکاری خەڵکی ئیلام، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

فەرزانە سەیدی، خوێندکاری خەڵکی ئیلام، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

Jan 08 2023

فەرزانە سەیدی، خویندکاری خەڵکی ئیلام، کە دوو مانگ پێش بەشێوەی مەرجدار لە دەستبەسەرگە ئازاد کرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکان و دادگای شۆڕش، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرزانە سەیدی، بە هۆی هەبوونی دوو دۆسیە لە لقی یەکی دادگای شۆڕش و لقی دادگای تاوانەکانی ئیلام، بە تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ تێکدانی ئاسایشی نێوخۆیی " و " تێکدانی نەزمی گشتی" سزای چوار ساڵ بەندکران، دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوەی وڵات و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پاسپۆرتی بەسەردا سەپێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە قۆناغی پێداچوونەوەی دادگا، دوو ساڵ لە سزای ٤ ساڵ بەندکرانی فەرزانە سەیدی هەڵپسێردراوە و دوو ساڵی دیکەشی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پاسپۆرت و قەدەغەی هاتووچۆی دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ و هەروەها پێ بژاردنی بڕی ٢٥ ملیۆن تمەن گۆڕدراوە.

فەرزانە سەیدی، ڕۆژی شەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە ماڵەکەی خۆیدا دەستەبسەرکرا و دوای یەک مانگ لێکۆڵینەوە، لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەر، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

150