دژی ته‌رۆر یا كوردستانێ گرووپه‌گ  داعشێ گرت

دژی ته‌رۆر یا كوردستانێ گرووپه‌گ داعشێ گرت

Oct 10 2018

به‌ڕێوه‌به‌راتى گشتى دژه‌ تیرۆر، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ رێكخراوى تیرۆریستیى داعش، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا‌، توانى تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌ره‌كى سه‌رچاوه‌ى دارایى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش ده‌ستگیر بكات كه‌ له‌ عێراق و سووریا كاریان ده‌كرد.

به‌ڕێوه‌به‌راتى گشتى دژه‌ تیرۆر، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ رێكخراوى تیرۆریستیى "داعش"، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا‌، له ‌رێكه‌وتى 6-10-2018، توانى تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌ره‌كى سه‌رچاوه‌ى دارایى رێكخراوى تیرۆریستیى "داعش" ده‌ستگیر بكات كه‌ له‌ عێراق و سووریا كاریان ده‌كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دژه‌ تیرۆر، دڵنیایى ده‌داته‌ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ تیرۆریستان هه‌رگیز ناتوانن ئارامى و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان بشێوێنن و هه‌موو جموجوڵێكى تیرۆریستان و ئه‌وانه‌یش كه‌ هاوكاریان ده‌كه‌ن له‌ژێر چاودێرى ورد دایه‌ و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

571