سەرۆك مسعود بارزانی نامەیەك بەلاڤ كر

سەرۆك مسعود بارزانی نامەیەك بەلاڤ كر

Mar 05 2022

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تاك تاكی هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

راپەڕین یەکێکە لە سەروەری و دەستکەوتە گرانبەهاکانی گەلی کوردستان. خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکەر پەیامێکی زۆر روون بوو کە سەرباری بوونی زوڵم و تۆقاندن، ویستی ئازادیخوازی و رووبەڕووبوونەوەی ستەمکاری هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کورددا هەبووه و دەشمێنێ. شانازییەکی تری راپەڕین یەکڕیزیی گەل و پێشمەرگە و لایەنە سیاسییەکان و پلان و دووربینیی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بوو. ئەم یەکڕیزییە بووە فاکتەرێکی بەهێز کە لە سەردەمێکی ئاڵۆز و تاریکدا سەركەوتن و ئازادی مسۆگەر بکرێت.

راپەڕین بۆ گەلی کورد دەرفەت بوو بۆ ئەوەی جیهان لە ئێش و ئازاری گەلی کوردستان بەئاگا بێتەوە و، بۆ پاراستنی گەلی کوردستان هەنگاوی کردەیی بنێت. هەروەها دەرفەتێکی بێوێنە بوو بۆ پشتبەستن بە تواناكانی گەلی كوردستان و، وەرگرتنەوەی ئەو مافانەی ساڵانی دوورودرێژ زەوتكرابوون.

راپەڕین هەڵگری بەها و وانەی گەورە بوو. لە راپەڕیندا گەلی کوردستان، نموونەی بەها و رەوشتبەرزی و فەرهەنگی خۆیشی پیشانی جیهانیان و ناوچەکە دا. بە هەزاران سەربازی سوپای رژێم کەوتنە دەست خەڵك و پێشمەرگە، بەڵام تەنانەت یەك کەسیشیان ئازار نەدران و سەرپشك کران کە بچنە دەرەوەی وڵات، یان لە کوردستان بمێننەوە، یان بگەڕێنەوە ناو حکوومەت.

لە یادی راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991ی كوردستاندا جەخت لە پەیامی ئاشتی و ئازادیخوازیی گەلی كوردستان دەكەینەوە. ئەم پەیامە دەبێ بۆ تاهەتایە بەرز و زیندوو بمێنێتەوە.
مسعود بارزانی
5ـی ئاداری 2022

269