ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە بانگەوازێك دەربارێ هێرش بردنە سەر ھێزی پێشمەرگە  بەلاوكردەوە

ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە بانگەوازێك دەربارێ هێرش بردنە سەر ھێزی پێشمەرگە بەلاوكردەوە

Nov 14 2020

آرك نيوز..بەداخەوە ، لەم بارودۆخە هەستیارە ئابووری و تەندروستی و سیاسیەی ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی، گوێ بیستی هەندێ لێدوان و كردەوەی هەڕەشە ئامێز و هێرش بردنە سەر ھێزی پێشمەرگە دەبین ، پێشمەرگە ئەو هێزەی كە ئیستۆرەی تیرۆریستانی داعشی تێکشكاند .

بە نەفەسی نانەوەی گرژی و ناتەبایی نیشتیمانی ، لە لایەن پارتی كرێكارانی كوردستان /پ ك ك ەوە، ئەم جۆرە لێدوان و كردەوانە، جگە لە تێك دانی سەقامگیری هەرێمی كوردستان و دژایەتی دەست كەوتە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلەكەمان ، مەترسیشە بۆ سەر ژیان و گوزەرانی و بژێوی و بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان ، و كاریگەری و دەركەوتەی نەرێنی دەبێت لەناو نێوەندە نێودەوڵەتیەكاندا.

ئێمە لە كاتێك دا پاڵپشتی خۆمان بۆ قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوری و یاسایەکان و دەست كەوتە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی دەردەبڕین، لە هەمان كاتدا سەركۆنەی هەر كردەوە و دەست درێژیێك دەكەین كە زیان بە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكانمان بگەیێنێت.

داوا لە سەركردایەتی پ ك ك دەكەین كە ڕەچاوی هەستیاری بار و دۆخی باشووری كوردستان و گوزەران و بژێوی خەڵكەكەی بكەن. بۆ ڕێگە گرتن لە زیاتر تێك چوونی بار و دۆخەكە و ڕوونەدانی ڕوداوی نەخوازراوی تر، پێویستە واز لە دەستوەردانی كاروباری حكومەتی هەرێمی كوردستان بهێنن و ڕو لە مەیدانی ڕاستەقینەی چالاكییەكانییان بکەن كە باكووری كوردستانە، با كێشە و ناكۆكییەكان لە ڕێگای دیالۆگ و هەست بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانیەوە چارەسەر بكەن، ئاشتی و تەبایی ناو ماڵی كورد بپارێزن. نابێت بە هیچ شێوە و بیانوویێك ئەزموونی تاڵی شەڕی نەگریسی كورد و كورد دووبارە بكرێتەو . سەردەم سەردەمی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەی كێشە و ناكۆكییەكانە .

بژی کورد و کوردستان
سەروەری و ئازادی و ئاشتەوایی بۆ نەتەوەکەمان

321