مسرور بارزانی: رۆلا هونەرمەند سعید گاباری د خزمەتا پێشمەرگەیان دە بەرچاڤ بوو
May 04 2020
بۆ بنەماڵەی هونەرمەند سەعید گاباری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەر و ناسراوی کوردستان ( سەعید گاباری)م بیست ، هونەرمەند سەعید گاباری خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە و لە رێگەی گۆرانیەکانیشی رۆڵێکی بەرچاوی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا هەبوو ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/4
610
