ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی شاری بۆکان
ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی شاری بۆکان

ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی شاری بۆکان

Dec 26 2022

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی هەورام مێهرنەوایی و موحسین ڕەسووڵزادە کە خزمی یەکترن، لە ناوەڕاستی مانگی سەرماوەزدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو ئێستا چاڕەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەردەوامیی هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ بەدواداچوون لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هەورام مێهرنەوایی، تەمەن ٢٠ ساڵ و موحسین ڕەسووڵزادە، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان کە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە ڕفێندراون، تاکوو ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە، هەروەها ناوەندە حکومەتییەکان لە وەڵامدانەوەی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە خۆیان دەبوێرن.

بەگوێرەی زانیارییەکی هەنگاو، موحسین ڕەسووڵزادە، شووی پووری هەورام مێهرنەوایییە و ئەو دوو کەسە پێکەوە ڕفێندراون.

شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی، ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) لە شاری بۆکان و لەلایەن هێزە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراون و تا هەنووکە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ، باری تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.

هەورام مێهرنەوایی و موحسێن ڕەسووڵزادە، لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە سەرەتاییترین مافەکانیان وەک چاوپێکەون و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراون.

110