پارتیا دیموقراتا كوردستان - سوریا پەیامەك ئاراستەی سەكردایەتیا حزبا دیموكراتا كوردستان ئێران كر

پارتیا دیموقراتا كوردستان - سوریا پەیامەك ئاراستەی سەكردایەتیا حزبا دیموكراتا كوردستان ئێران كر

Aug 22 2022

آرك نيوز... پارتیا دیموكراتا كوردستان - سوریا پەیامەك ئاراستەی سەكردایەتیا حزبا دیموكراتا كوردستان ئێران كر:

برایانی بەڕێز لە سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.

بەڕێزان کادیرو پێشمەرگە وجەماوەری حزب، بەوپەڕی دڵخۆشی و خۆشحاڵییەوه هەواڵی یەکگرتنەوەی حزبەکەتانمان پێگەیشت و خەبات و قوربانیدانی حزبەکەتان لە سەرەتای دامەزراندنییەوه لە ساڵی 1945 دژی رژێمەکانی ئێران تا ئێستا زۆر بەرزدەنرخێنین.
به‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ حزبی بەڕێزتان هێز و سەرکەوتن و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ و ئارامیی بۆ گیانی شه‌هیدانی سه‌رکرده‌ دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو و دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هەڤاڵانیان و هەروەها دامه‌زرێنه‌ری کۆماری کوردستان شەهید قازی محەممەد و شەهیدانی دیکەی حزب گەڕاندەوه.
برایانی بەڕێز:
دووبارە پیرۆزبایی خۆمان بۆ هەوڵەکانتان لەپێناو بەدیهێنانی ئەم یەکگرتنەوەیه ئاراسته دەکەین، سڵاو و رێزی تایبەتیش ئاراستەی بەڕێزان مستەفا هیجری و خالید عەزیزی دەکەین کە رۆڵێکی گەورەیان لە تێپەڕاندنی سەختییەکانی بەردەم یەکڕیزی حزب هەبوو.

کۆمیتەی ناوەندی پارتی دێموکراتی کوردستان -سوریا
22/8/2022

271