سەرۆک بارزانی دەنگی دا: سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە سەركەوتنی گەلی كوردستانە

سەرۆک بارزانی دەنگی دا: سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە سەركەوتنی گەلی كوردستانە

Sep 30 2018

سەرۆك بارزانی بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا كرد و لە پەیامیدا، وێڕای پیرۆزبایی لەگەلی كوردستان رایگەیاند: "داواكارم به‌ هێمنی پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و، ئه‌مڕۆ گه‌ل بڕیار ده‌دات كێ هه‌ڵبژێرێت."

ئەمڕۆ یەكشەممە30ـی ئەیلوولی 2018 ، سەرۆك مەسعوود بارزانی بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كرد و لە یەكێك بنكەكانی دەنگدان لە شارۆچكە سەلاحەددین دەنگی دا.

سەرۆك مەسعوود بارزانی لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان پیرۆزبایی لەگەلی كوردستان كرد و رایگەیاند: پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و داواكارم به‌ هێمنی پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و، ئه‌مڕۆ گه‌ل بڕیار ده‌دات كێ هه‌ڵبژێرێت.

هەروەها جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەم پرۆسەیە بەڵگەی پێشكەوتنی گەلی كوردستانە كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە مومارەسەی مافی خۆی دەكات.

سەرۆك بارزانی ئەوەشی دووپات كردەوە: لە ئەنجامدا سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە سەركەوتنی گەلی كوردستانە، میللەت بڕیار دەدات كە هەر كەس سەنگی چەندە و، هەموومان پێویستمان بە یەكتر هەیە و ئینشاڵڵا هەموومان لە خزمەتی كورد و كوردستان دەبین.

584