په‌یاما سه‌رۆك بارزانی ده‌ربارێ بۆمبه‌بارانكرنا ئێرانێ ژ باره‌گه‌ها حه‌ده‌كێ ره‌

په‌یاما سه‌رۆك بارزانی ده‌ربارێ بۆمبه‌بارانكرنا ئێرانێ ژ باره‌گه‌ها حه‌ده‌كێ ره‌

Sep 08 2018

سەرۆک بارزانی لە پەیامیدا رایگەیاند، بە پەلاماری مووشەكی و بوردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبی دیموكرات لە شاری كۆیە زۆر نیگەران و خەمبارم بە تایبەت كە زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەجێهێشتووە..لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند، بە پێویستیشی دەزانم ئەوە بە گشت لایەك ڕابگەیێنم كە كێشەی گەلی كورد بە توندوتیژی و كوشتن و بوردومان چارەسەر ناكرێت و ڕێگە و شێوازی ئاشتیانە باشترین چارەسەرە بۆ هەموو كێشەكان.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە پەلاماری مووشەكی و بوردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبی دیموكرات لە شاری كۆیە زۆر نیگەران و خەمبارم بە تایبەت كە زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەجێهێشتووە. لە كاتێكدا كە ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەم، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری شەهیدانی ئەو پەلامارە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

داوا لە هەموو لایەكیش دەكەم كە هەرێمی كوردستان نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێ چونكە خودی هەرێم كێشە و تەحەددیات و هەڕەشەی گەورەی لەبەردەمە. بە پێویستیشی دەزانم ئەوە بە گشت لایەك ڕابگەیێنم كە كێشەی گەلی كورد بە توندوتیژی و كوشتن و بوردومان چارەسەر ناكرێت و ڕێگە و شێوازی ئاشتیانە باشترین چارەسەرە بۆ هەموو كێشەكان.

مەسعوود بارزانی

8ـی 9ـی 2018

629