مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

Sep 06 2018

بەبۆنەی بەستن و بە سەرکەوتوویی كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می‌ یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

به‌بۆنه‌ی به‌ستن و به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایهاتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم لە سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و ئەندامانی كۆنگرە و ئەندامان و كادیرانی یەكێتیەكه‌تان دەكەین.

هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێ رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له‌ خزمه‌ت مافی ئافره‌تان به‌گشتی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی بابه‌ته‌ نیشتمانییه‌كان و مافی مرۆڤ بگێڕێت، وێرای پیرۆزباییمان، هیوای سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ده‌خوازم له‌ كارو چالاكییه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌ركردایه‌تی پێشوو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌رك و ماندووبوونیان.

مه‌سروور بارزانی
5/9/2018

569