سەرۆك بارزانی مەدالیای بارزانیی بەخشییە ژمارەیەك پێشمەرگە و خەباتگێڕ و خانەوادەی شەهیدان و برینداران

سەرۆك بارزانی مەدالیای بارزانیی بەخشییە ژمارەیەك پێشمەرگە و خەباتگێڕ و خانەوادەی شەهیدان و برینداران

Aug 18 2018

ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی ئابـی2018 لە شاری هەولێر، سەرۆك مه‌سعوود بارزانی مەدالیای بارزانیی بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و قوربانیدان و ماندووبوونیان، بەخشییە ژمارەیەك پێشمەرگە و كەسایەتی و خانەوادەی شەهیدان و نوێنەرانی بریندارانی شەڕی دژ بە داعش و شەڕی بەرگریكردن لە خاك و نیشتیمان.

لەو مەراسیمەدا دایكە عایشە وەك نوێنەری شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش و ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خەباتگێڕانی كوردستان و نوێنەری بریندارانی شەڕی داعش و شەهیدان و بریندارانی شەڕی بەرگری لە خاكی كوردستان، كە قوربانیانداوە لەپێناو میللەتەكەیان، لەلایەن سەرۆك بارزانیەوە مەدالیای بارزانییان پێبەخشرا.

هەر لە مەراسیمەكەدا وەك رێزلێنانێك بۆ كار و چالاكیە خێرخوازییەكانیان و خزمەتكردنی ئاوارە و لێقەوماوان سەرۆك بارزانی مەدالیای بارزانی بەخشیە دەزگای خێرخوازی بارزانی و هەروەها بۆ بەرزنرخاندنی رۆڵی كاریگەریان لە چەسپاندنی بنەماكانی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕۆڵی بەرچاویان لە شەڕی دژی تیرۆریستان، سەرۆك بارزانی، مەدالیای بارزانی بە بەڕێوەبەرایەتیی دژە تیرۆری كوردستان بەخشی.

924