داخویانییه‌ك هه‌ڤبه‌ش یا سەرۆك بارزانی و دکتۆر ئەیاد عەللاوی

داخویانییه‌ك هه‌ڤبه‌ش یا سەرۆك بارزانی و دکتۆر ئەیاد عەللاوی

Feb 16 2020

آرك نيوز... پشتی داویهاتنا جڤینا سه‌رۆك مسعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی، داخویانییه‌ك هه‌ڤبه‌ش به‌لاڤ بوو. ناڤه‌رۆك ئه‌ڤه‌:

ڕۆژی شەممە ١٥ـی٢ـی٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر ئەیاد عەللاوی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا بە وردی باس لە پێشهاتەکانی ڕەوشی عێراق و ناوچەکە و بابەتی پێکهێنانی حکوومەتی ئینتیقالیی داهاتووی عێراق کرا و هەردوولا لەسەر ئەم خاڵانە ڕێک کەوتن:

یەکەم: هەردوولا جەختیان کردەوە کە عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی هاوکاریی وڵات بکەن لە ڕووبەڕووبوونەی مەترسیی تیرۆر، بەتایبەتییش بە ڕەچاوکردنی جموجۆلەکانی ئەمدواییەی داعش.

دووەم: عێراق وڵاتی فرەیی و پێکهاتەکانە و هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێ لەبارەی بڕیارە چارەنووسسازەکانی دەوڵەت و داهاتووەکەی، تاکڕەوی بکات، چونکە ئەوە دەبێتە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی وڵات و ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

سێیەم: پێویستە پێکهاتەی حکوومەتی داهاتوو نوێنەرایەتی هەمووان بکات و هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەشداریی تێدا بکەن تا یەکانگیریی نیشتمانی و خواستە ئاشتیخوازانەکانی خۆپێشاندەران و بزاڤی جەماوەری، بگرێتەخۆی.

288