مسرور بارزاني نامه‌یه‌ك پیرۆزباهیێ به‌لاڤ كر

مسرور بارزاني نامه‌یه‌ك پیرۆزباهیێ به‌لاڤ كر

Dec 31 2019

آرك نيوز .. بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

‎ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا.

‎هیوادارم لە ساڵی نوێدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبە جێ بکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووری هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بێگومان ئەمەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.

‎ھیوادارم بە پشتیوانی خوای مەزن و خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز ، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بێت.

‎مەسرور بارزانی
‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/31

434