حملة التضامن مع نساء عفرين.. الناشطة ليلى ديوَبند
أطلقت ناشطات وإعلاميات وكاتبات وشاعرات من حملة الجنسيات الأمازيغية والألمانية ومن أجزاء كوردستان الأربعة اليوم 20 أيلول 2024 حملةَ تضامن مع النساء الكورديات اللواتي تعرضن للاعتداء وإطلاق الرصاص الحي من قبل مسلحي سلطان سليمان شاه (العمشات) إحدى فصائل الجيش الوطني السوري للمعارضة السورية في قرية كاخرة التابعة لمدينة عفرين بكوردستان سوريا.
وجاءت الحملة باسم: حملة التضامن مع نساء عفرين بعنوان "موسم الزيتون بلون الدم" وباللغات الألمانية والإنجليزية والكوردية (اللاتينية والصورانية) والعربية.
وشاركت الناشطة ليلى ديوَبند مسؤولة منظمة المرأة الحرية الكوردستانية في أوروبا في الحملة التضامنية باللغة الكوردية جاء فيها:
ژنانی عەفرین هێمای خۆڕاگری و سونبلی بەرخۆدانی نەتەوەیی
ئێستا زیاتر لە 6 ساڵ بەسەر داگیرکرانی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تێپەڕ ئەبێت.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بیانووی پاراستنی سنوورەکانی بە زەبری ئاگر و ئاسن بەشێکی دیکەی لە خاکی نیشتیمانی کوردی داگیر کردووە، مخابن کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرانبەر دەسدرێژییەکانی نەوەکانی ئەتاتورکی دیکتاتور بێدەنگە و دەستی تاوان و جینایەتی داگیرکەرانی کوردستانی لە ئاست نەتەوەکەمان ئاوەڵا کردووە.
ئەوەی جێی دڵخۆشی ئێمە و نەتەوەکەمانە کۆڵنەدان و بەرخۆدانی خەڵکی ئازاو و قارەمانی عەفرینە. ژیانی ئەستەم و تراژیدی ژنان و مناڵانی کورد لە ژێر خێمەکان و کانتینەر و ژوورە رووخاوکانی شاری
شەهبان ناخی هەموومان ئەهەژێنێ. کۆڵنەدانی ئەو ژنە خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە پڕن لە وانەی ملنەدان و خۆ بەدەستەوەنەدان بەرانبەر دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان، بەتایبەتی خەباتی ژنان بۆ ئەستاندنەوەی عەفرینی داگیرکراوی دەستی تورکان ئەڵقەیەکیترە لە زنجیری خەباتی چەندین ساڵەی ژنانی نەتەوەکەمان دژ بە دوژمنی داگیرکەر.
ئێمە دڵنیان خوێن و خەباتی نەتەوەکەمان هەرگیز بە فیڕۆ ناچێت و عەفرین و هەموو کوردستانی داگیرکراو رۆژێک ئەبێتە گوڕستانی داگیرکەر و ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستانی تێدا هەڵدەکرێ
لەیلا دیوبەند بەرپرسی ریکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان لە ئوروپا
127